|
كورد ژورنالیست
|
||
کوردژورنالیست: چه‌ند رۆژ پاش به فه‌رمی راگه‌یاندنی پۆچه‌ڵكردنه‌وی برِیاریی له سێداره‌دانی، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور رۆژ نامه‌وانی كورد سه‌ر له نۆێ دادگایی كرایه‌وه.
دادگایی كردنی سه‌ر له نۆێی ئه‌م رۆژنامه‌وانه كورده رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه6/9/2008 له لقی دوی دادگای شۆرِشی ئیسلامی شاری سنه به ئاماده بوونی پارێزه‌ره‌كانی به‌رِێوه‌چوو.
محه‌مه‌د ساڵح نیكبه‌خت پارێزه‌ری عه‌دنان هه‌فته‌ی رابردوو له وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رایگه‌یاندبوو كه برِیاریی له سێداره‌دانی بریگرته‌كه‌ی له دادگای باڵای ئێران هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و هه‌فته‌ی داهاتوو دادگایی ده‌كرێته‌وه.
حه‌سه‌نپور كه نزیك به دوساڵه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه مانگی گه‌ڵاوێژی ساڵی رابردو له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆرِشی مه‌ریوانه‌وه به تۆمه‌تی دژایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ خودا برِیاری له‌داردانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
دوابه‌ودوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م برِیاره، رێكخراویی جیهانی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه رۆژی شه‌ممه بڵاوكرایه‌وه وێرِای ده‌ربرِینی خۆشحاڵی خۆی بۆ برِیاری دادگای باڵای ئێران داوای ئازادی حه‌سه‌نپووریان كردوه.
هه‌وره‌ها سه‌ندیكای رۆژنامه نووسانی كوردستان كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌رچوونی ئه‌م برِیاره‌وه ناره‌زایه‌تی خۆی ده‌ربرِیبوو خۆشحاڵی خۆی بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی برٍِیاره‌كه ده‌ربری و وێرِای داوای ئازادی ئه‌م رۆژنامه‌وانه خۆازیاریی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی برِیاری له سێداره‌دانی سه‌رجه‌م چالاكانی كورد له ئێران بوو.
شایانی باسه ئه‌م رۆژنامه‌وانه كورده كه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هه‌فته نامه‌ی راگیراوی " ئاسۆ" له پارێزگای كوردستان بوو له‌گه‌ڵ هه‌ژمارێك له گۆڤار و بڵاوكراوه كوردی و فارسیه‌كان له كوردستان و ئێران هاوكاری ده‌كرد و یه‌ك له چالاكانی فه‌رهه‌نگی ئه‌و پارێزگایه بوو.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردودا سێ خه‌ڵاتی جیهانی وه‌ك خه‌ڵاتی ئازادی چاپه‌مه‌نی ئیتالیا تایبه‌ت به هه‌واڵنێرانی بیانی، خه‌ڵاتی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور لقی سوید و خه‌ڵاتی رێكخراوی قه‌ڵه‌می هه‌رێمی باسك له ئیسپانیا به عه‌دنان حه‌سه‌نپوور به بێ ئاماده بوونی خۆی به‌خشراوه.
|
|