|
كورد ژورنالیست
|
||
ڕێنێسانس نیوز؛ مه‌هاباد: هاوکات له‌گه‌ڵ بانگهێشتکرانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌ی سالانه‌ی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له ئاسیا، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ریی ڕێکخراوه‌که له قۆڵبه‌ستکرا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له بنه‌ماڵه‌ی ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ریی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان "سامان ڕه‌سووڵپوور" له لێدوانێکدا ئاشکرایکرد که سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه) گرووپێک کاربه‌ده‌ستی ده‌وله‌ت که به "لیباس شه‌خسی" ناسراون، هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی سامانی ڕه‌سووڵپوور و به تاوانی ڕێکخستنی خۆپێشاندانی دوێنێ شاری مه‌هاباد، قۆڵبه‌ستیان کردووه.
دایکی سامانی ڕه‌سووڵپوور بۆ سه‌رچاوه‌که‌ی ئاشکرای کردووه که سامان ڕۆژی ڕابردوو له ماڵه‌وه بووه و ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ک جاریش سه‌ردانی ده‌روه‌ی نه‌کردووه. دایکی ڕه‌سووڵپوور هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه که باوکی سامان هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هابادی کردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌کی سه‌باره‌ت به کوڕه‌که‌ی ده‌ست نه‌که‌وتووه.
هێژای ئاماژه‌یه که نوێنه‌رێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان دوێنێ به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ڕیکخراوه ناده‌وڵه‌تییه‌کانی مافی مرۆڤ له ناوه‌ڕاست و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به‌ره‌و "کوالالامپۆر" وه‌ڕێکه‌وتبوو و شیمانه ده‌کرێ گیرانی ڕه‌سووڵپوور له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا بێ.
|
|