تبليغاتX
كورد ژورنالیست - 700چالاكی مه‌ده‌نی وسیاسی داوای ئازادی سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ده‌كه‌ن
 
كورد ژورنالیست
 
 
 

خۆرهه‌ڵات نیوز/ رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان: له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ 700هه‌ڵسورِاوی  مه‌ده‌نی، سیاسی،خوێندكاری و ژنان واژۆیان كردوه‌ داوای ئازادی محه‌مه‌د سدیقی كه‌بودوه‌ند سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان كراوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی ی ئه‌م چالاكانه‌دا هاتووه‌ پتر له‌ 11 مانگه‌ محه‌مه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان و خاوه‌ن ئیمتیازی هه‌فته‌ نامه‌ی راگیراوی " پیام مردم" ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و له‌ ماوه‌ی به‌ندكردنیدا 7 مانگی له‌ ژوری تاكه‌ كه‌سیدا بووه‌ و دواتریش له‌ زیندانی گشتیدا ره‌وشێكی ناهه‌مواری بوه‌ و تا ئێستاش چاره‌نووسی نادیاره‌.

راگه‌یه‌ندراوه‌، ئه‌و تاوانانه‌ی دراونه‌ته‌ پاڵ كه‌بودوه‌ند بریتیه‌ له‌" هه‌وڵدان له‌ دژی ئاسایشی نیشتمانی" له‌ رێگای دامه‌زراندنی رێكخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی كوردستان  و " پروپاگه‌نده‌ی به‌ربڵاو له‌ دژی ده‌سه‌ڵات" له‌ ریَگای به‌یاننامه‌ و بڵاوكراوه‌ و وتووێژ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌ كانی راگه‌یاندنه‌وه‌.

به‌رپرسی دۆسیه‌ی كه‌بودوه‌ند له‌ سێ مانگ پێش ئێستاوه‌ برِی 150 ملۆین تمه‌نی بۆ بارمته‌ له‌ پای ئازادی كاتی ناوبراو دیاریی كردوه‌ كه‌ بنه‌ماڵه‌ و دۆستانی ئه‌و تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌م برِه‌ زۆره‌ دابین بكه‌ن و هاوكاتیش به‌رپرسی دۆسیه‌كه‌ داواكاری پارێزه‌رانی كه‌بودوه‌ندی بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ برِی بارمته‌كه‌ ره‌تكردۆته‌وه‌.

 

محه‌مه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند له‌ خاكه‌لێوه‌ی 1384 دا رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانی دامه‌زراند تا له‌ رێگای ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌وه‌ به‌ شێوازێكی یاسایی و ئاشتیانه‌ بۆ باشتر كردنی بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی ئێران هه‌وڵ بدرێت .

 له‌ ماوه‌ی سێ ساڵ كاركردنیدا ئه‌م رێكخراوه‌یه‌ ئه‌كتیڤانه‌ به‌ سه‌دان راپۆرت و راگه‌یه‌ندراوی له‌ مه‌رِ بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌ كوردستان، بانگهێشتكردن و ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و زیندانی كردن بگره‌ هه‌تا هه‌واڵی خۆسوتاندنی ژنان، كوشتن له‌ سه‌ر شه‌ره‌ف و قوربانیه‌كانی مین له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی كوردستان بڵاو كردۆته‌وه‌ و رێكخراوه‌ جیهانی وسه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ و رای گشتی لێ ئاگاداركردۆته‌وه‌.

به‌ شاهیدی زۆربه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی،" محه‌مه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند"، كه‌سایه‌تێكی مرۆڤدۆسته‌ كه‌ ساڵانێكه‌ راستگۆیانه‌ و به‌ بێ هیچ چاوه‌رِوانیه‌ك و به‌ كه‌مترین ئیمكاناته‌وه‌ بۆ باش بوونی مافی مرۆڤ له‌ كوردستان هه‌وڵی داوه‌ و له‌م ناوچانه‌دا رۆلًَێكی ئه‌ساسی گێرِاوه‌ له‌ په‌ره‌دان به‌ كه‌لتوری مافی مرۆڤ و خه‌باتی مه‌ده‌نی له‌ به‌ر رۆشنایی جارِنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤدا. جگه‌ له‌مانه‌ش ناوبراو له‌ پشتیوانانی مافی مرۆڤه‌ له‌ كوردستان و رێكخراوه‌كه‌شی یه‌كه‌مین رێكخراوی ئه‌م بواره‌یه‌ له‌وناوچانه‌دا.

دریَژه‌ی ماوه‌ی به‌ندكردنی كه‌بودوه‌ند كه‌ ته‌نها چالاكیی مافی مروڤی ئه‌نجام داوه‌ و به‌ ده‌ركردنی "به‌یاننامه‌" و "راگه‌یه‌ندراو" و به‌ سازدانی " كه‌مپه‌ین" و " وتووێژ" داواكاری و نارِه‌زایه‌تی هاووڵاتیانی كوردی به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و مه‌ده‌نی و لۆژیكی و ئاشتیانه‌ گه‌یاندۆته‌ ده‌سه‌ڵاتداران، به‌ هیچ پاساو نادرێ و خنكاندنی ئه‌م چه‌شنه‌ ده‌نگانه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌، ته‌نها كۆمه‌ڵگه‌ به‌ره‌وه‌ توندرِه‌وی ورادیكاڵیزه‌ كردن ده‌بات . ئێمه‌ واژۆكه‌رانی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ وێرِای ده‌ربرِینی ناره‌زایه‌تیمان به‌ درێژه‌ی به‌ندكردنی " محه‌مه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند" و گۆێنه‌دانی به‌رپرسان به‌ مافی ناوبراو وه‌ك چالاكێكی مه‌ده‌نی كورد و ئێرانی و به‌ندكراو، پێمان وایه‌ كه‌ درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربوونی ناوبراو و چالاكانی تری سه‌ربۆه‌خۆی مافی مرۆڤ، هه‌رِه‌شه‌یه‌كی جدیه‌ بۆ سه‌ر چالاكیه‌ مه‌ده‌نی و مافخوازی و ئاشتیانه‌كان . ئێمه‌ داوای ئازادی به‌ په‌له‌ و بێ شه‌رت و مه‌رجی محه‌مه‌د سدیق كه‌بوده‌وند ده‌كه‌ین.

ناوی ئه‌وانه‌ی  به‌یانیه‌كه‌یان واژۆ كردوه‌:

 

حبیب لله پیمان/علیرضا رجایی/عمادالدین باقی/ عزت الله سحابی/ عبدالکریم لاهیجی/سید علی اکبر موسوی خوئینی/ تقی رحمانی/محمد بسته نگار/بهمن رضاخانی/ عبدالله مومنی/احمد زیدآبادی/رویا برومند/لادن برومند/رضا ناصحی/نوشین احمدی خراسانی/پروین اردلان/نسرین ستوده/شیرین عبادی/ یوسف مولایی/محمد ملکی/ مسعود بهنود/ رضا علیجانی/حسن جعفری/ژیلا بنی یعقوب/بهمن احمدی امویی/پرویز داور پناه/مهرداد درویش پور/ نفیسه زارع/ محمد علی توفیقی/ حنیف یزدانی پور/ محمد شریف/محمد هاشمی/دکتر رویا طلوعی/داریوش آشوری/دکتر گلمراد مرادی/ سید محمد علی سیف زاده/ نوشابه امیری/ شادی صدر/ اجلال قوامی/ سامان رسول پور /کاوه کرمانشاهی /فریبا داوودی مهاجر/علی افشاری/اکبر عطری/امیر حسین گنج بخش / نرگس محمدی/ محمد علی دادخواه/ ناهید کشاورز/آسو صالح/امید بیگ زاده/نگین شیخ الاسلامی/تونیا کبودوند/شلیر مامندی/ شهران طبری/ هدی صابر / اسماعیل مفتی زاده/سیاوش سعادتیان/ شهرام رفیع زاده/سولماز شریف/ علی نیکو نسبتی/مرضیه مرتاضی لنگرودی/احسان هوشمند/ نظرآهاری/پروانه وحید منش/ حمید احراری/کوهیار گودرزی/هژیر پلاسچی/سعید کلانکی/کریم مرسنه/صلاح الدین بایزدیدی/ زینب پیغمبرزاده/ حسن اسدی زیدآبادی/ احسان منصوری/مجید توکلی/احمد قصابان/مرتضی اسفندیاری/نیلوفر بیضایی/آریز داراپور/پرناز باغبان حسنی/بهروز سورن/علي محموى محمد/ هژار مامندی/شمال رسول مروت/سارو خلیقی/مسعود حقیقت فر/ لیلا حسن پور/محمد ایزدی/سیروس ملکوتی/ پروین ذبیحی/ مینو کیامان/ پویا سودآوری/علی دماوندی/ ناصر ایرانپور/پرتو نوری علا/بهرام عباسی/علی اوحدی/پروین اشرفی/آزاده بنایی/محسن نجاد/عسل پیرزاده/بیژن پیرزاده/حسین رزاقی/زارا امجدیان/حمید معتمدی/صادق یزدانیان/ همایون مهمنش/میترا آزادفر/آزاد مرادیان/ثریا فلاح/کریم شامبیاتی/روفیا رمضانعلی/مسعود علوی/شهلا بهاردوست/اسعد مزنبی/بهمن امینیناصر نیچالانی/فرود سیاوش پور/مهدی خان بابا تهرانی/پرویز میرمکری/ثریا ساتوری/خلیل غزلی/حجت نارنجی/اکبر زرگر/ویکتوریا آزاد/زهره اسدپور/پارسا کرمانجیان/پوریا عالمی/زری عرفانی/اختر قاسمی/رضا کریمی داره شوری/علی پورنقوی/بهروز فدایی/اشکان حسینی/رامین موتاب/محمد برزنجه/سیامک فرید/محسن قائم مقام/شیرین مومنی/سعید رضوانی/مریم رضایی/میترا رضایی/سیمین وخشورپور/نشمیل احمد پور/شهرزاد باقری/امیر امیرجانی/مهدی قلی زاهده اقدم/ فخری شادفر/احترام شادفر/ناهید جعفری/حمید سرداری/حمید سالک/ناهید حیدری/فیروزه مهاجر/رویا صحرایی/سحر سجادی/ثریا کیانی/انور میرستاری/فریده جلالی/حمید بهرامی/شیوا مریم افشار/نوشین جعفری/علیرضا بوربور/حبیب حاج حیدری/سپیده پورآقایی/فریبا محمدی/حسن شریعتمداری/حسین رشیدی بردیا حیدری/علی قائدی/راضیه زیدی/معصومه تقی پور/یاسمین داداشی/ وحید محمدی/رضا شاهین/شهریار ارمی/میترا روشن/شیرین دلیلی/آرارات راطوسیان/سحر مفاخری/ جواد موسوی خوزستانی/جلوه جواهری/کاوه مظفری/سارا لقمانی/منصوره شجاعی/طلعت تقی نیا/ علی ثمری/کارن جواهری/ابراهیم همدادی/بیتا طاهباز/کامران طاهباز/حسین غلامی/رضا دهقان/جواد معصومی/گیتی صالحی/علی رضا عسگری/صالح کیاماری/علی اخوان/آرش ناطقی/سینا انصاری/نسرین چنگیزیان/پویش عزیزالدین/پریسا الوند پور/مونا محمد زاده/ناهید بهمنی/سامانه گرامی/رضا گوهرزاد/رزا حسامی/مهین امامی/ آرمان اسپهبدی/میثاق افشار/الهام هاتف/سلیمان بایزیدی/رحیم قابل نژاد/منوچهر فاضل/ساقی اونجزایری/سحر حاتمی/کاوه رزم جو/بلال مرادویسی/زهرا قنبری/فرخنده جبارزادگان/مزدک بامدادان/محمد شمس/مریم سطوت/مهدی فتاح پور/منیره برادران/مهدی معتمدی مهر/نازنین فرزانجو/یاسمین فرزانجو/منیژه صبا/زهره شاکرین/آرتمیس حبیبی آزاد/آزیتا رضوان/مسعود شب افروز/نیره توحیدی/هومن کاظمیان/علی سعیدی/آرزو حیدری/ناهید میرحاج/شهریار ارمی/ فریده پور عبدالله/وحید بهرامی/تارا کریمایی/ماشاالله عباس زاده/سیاوش جلیلی/حسن بهگر/امجد امجدی/فرنوش تهرانی/مختار زارعی/سوران حسینی/وادی قادریان/شیدا پورمند/معصومه طنابی/یوریک کریم مسیحی/صادق نقاشکار/مرضیه بخشی زاده/سعیده محمدی/انور ساعدی/شهاب رحیمی/شهین جزایری/اسعد باقری/ کبری کریمی/اسماعیل مولودی/علی معظمی/فرزاد جاسمی/نرگس قائدی/صبری بهمنی/نیکی ایرانی/پری کریمی نیا/فواد یاراحمدی/جواد حیدری/کاوه قاسمی کرمانشاهی/ترانه روستا/علی صمد/جعفر حسین زاده/بهناز شکاریار/علی دلاویز/رضا اغنمی/شهلا عبقری/سیاوش عبقری/مهناز آریا/ندا نوربخش/رویا رهبر/حسن رحیمی/فرید هاشمی/سارا اسمی زاده/آرش کیا/بابان سقزی/مهران آریا/اعظم قراشی/شیرین اردلان/مریم سالک/یاشار گرمستانی/تیمور امینیان/ بهزاد کریمی/جبار طهماسبی/رحیم قادری/کاظم فرج اللهی/آناهیتا ناهید/ژیلا گل عنبر/ناهید اسماعیل زاده/تابان ساكايا/شیوا تاهان/آرزو صیاد/پویا سعدی نژاد/حامد بهرامی/فرشید یداللهی/سمیه فرید/ سحر تحویلی/سعید سجادی/بهزاد لاهورپور/مهناز کوکبی/ناهید علی طالب/ حمید آصفی/سامر آقایی/هادی احتظاظی/منوچهر اقنامی/مصطفی اخلاقی/طاهر احمدزاده/مهدی امینی زاده/عبدالمجید الهامی/ حسن احمدی/محسن احمدی/حسن افتخار اردبیلی/اعظم اکبرزاده/زهرا اکبرزاده/ بابک آذرباد/پروین امامی/کمال لدین بازرگانی/پروین بختیار نژاد/محمد بهروزی/محمد بهزادی/مختار باطولی/رحمت الله برهانی/ایرج باقر زاده/ایمان براتیان/ناصر بهبهانی/مسعود پدرام/عباس پوراظهری/طه حجازی/مصطفی تنها/عباس تاج  لدینی/عبدالرضا تاجیک/مجید پیمان/حمید حدیثی/علی حدیثی/حمید حسامی/بهزاد حق پناه/آرش حسن نیا/محمد صیدی/آیدین حسنلو/امیرخسرو دلیرثانی/ابراهیم دنیوی/محمود دل آسایی/رسول دادمهر/ابراهیم خوش سیرت سلیمی/محمد خطیبی/حسین رفیعی/محمد صادق ربانی/ محمد جواد رجائیان/ محمد ابراهیم زمانی/علی زرین/رضا رئیس طوسی/ فریدون سحابی/هاله سحابی/مرتضی سلطانیه/علیرضا ساریخانی / رقیه زارع پور حیدری/ حسین شاه حسینی/محمد شانه چی/ابراهیم شاکری/محمود شاددل بصیر/ حمید رضا صمدی/محمد صاحب محمدی/مهدی صراف /مظفر صفری/کیوان صمیمی/رضا ظفری/امیر طیرانی/طاهره طالقانی/فریدون ضرغامی/علی اشرف ضرغامی/ محمود عمرانی/روئین عطوفت/علی علوی/سید جعفر عباس زادگان/مصطفی فاضلی/رضا فانی/ارسلان فلاح حجت احضاری/محمد حسین غفارزاده/باقر علائی/نظام الدین قهاری/عباس قائم الصباحی/هما عابدی/عبدالحسین قمی زاده/رحمان کارگشا/مرتضی کاظمیان/هادی کحال زاده/مسعود لدنی/فاطمه گوارایی/علی رضا کرمانی/پروین کهزادی/بهناز کیانی/فریدون کشکولی/حسین مجاهد/ محمد محمدی اردهالی/ عمار ملکی/وحید میرزاده/ضیاء مصباح/احمد معصومی/ قدرت منصوری/محمد جواد مظفر/نوشین محمدی/سعید مدنی/یاسر معصومی/حسین مدنی/مرتضی مقدم/ /میرمحمود یگانه لی/مهدی ناطقی/ مراد همتی/ حسین نوری زاده/خلیل هراتی/ناصر هاشمی/ماشاءالله مدیحی/محمود نکوروح/ محمودسعیدزاده/علی جمالی/سمیرا صدری/محمدصادقی/امیراسحاقی/سعید نعیمی/مهدی امینی زاده/هادی کحال زاده/امین احمدیان/احمدآدینه وند/سلمان سیما/کیومرث بلیوند/الیاس خلج/فرهنگ نادری/رشیداسماعیلی/علی ملیحی/علی عبدی/علیرضا خادمی/رضا زارعی/امیر شیخ الاسلام/حامد ایرانشاهی/جلال حجتی/سحرابونصر /اميررضا اميربختيار/رضا جمشيدی/نارین محمدی/آذر اسدی/آزاد رستمی/آزاد مراديان/آشتی عزیز احمد/ابراهیم امیر ابادی/ابراهیم كهنه پوشی/ابراهیم نجاری/ابوبکر اسماعیلی/ابوبکر خضری/احمد مصطفا/احمد یوسفی/ادریس ابراهیم نژاد/ادریس حاتمی/ادریس محمدی/ارش حسینی/ارکان زمانی/اریان ماکویی/ازاد ولدبيكي/اسعد درودی/اسماعیل اسماعیل زاده/اسماعیل قادری/اسماعیل محمدی/اسو عزیزی/افراسیاب شکفت/افسربهزاد/افشین مروتی/اکبر زرگر/الهه آریانپور/امید محمدی/امیر اسعد خالدی/امیر سجیم/امیر موسوی/بختیار حسینی/انور مرادی/انور نجاری/برهان غسالی/بهروز سورن/يهروز اردلان/پرستو سبکبال/تارا شکر بان/ جلال حاجی زاده/جمال رشیدی/جمال کریمی/جمال محمدی/جمشید حسینی/جمیل بدوی/جواد حیدری/چلیر مرادیان/چیا اگری/چمانه حاجی ازاد/چیا اله سور/چیا بلدی/چیله حسن زاده/چیمن حسن پور/چیمن کردستانی/حامد محترمی/حسام منبری/حسن احمدی/حسن اشعری/حسن بهگر/حسن تربتی/حسن رستگار/حسن زرهی/حسن صالحی/حسن محمدی/حسین میر مبینی/حمید عنایتی/خسرو الهی/خسرو وزیری/دیلان احمدی/دیاکو مرادی/رئوف حسن زاده/راحیله امینی/رحمان هشیاری/رحمت کیانی/رحیم خالد نژاد/رحیم با همت/رحیم خضر سوری/رحیم فروغ/رشید شیخ آقایی/رضا اسماعیلی/رضا کریمی/رضا منوچهری/رقیه بابکان/روزبه کلانتری/روژینا دل ارام/رویا تیموری/رهبر رحمانی/زانكو نادرزاده/زهرا عرفانی/زهرا نهری/زیلان زندی/زینب ایلخانزاده/ژیلا گل عنبر/ژینا حسن پور/ژیلا میلانی/سامان فتحی/سامناک اقایی/سردار حقیقت زاده/سعید سلیمانی/سعیده میرکی/سعيد سليماني/سلام خزری/سلیمان بایزیدی/سید امیر خرم/سید شهاب صادقی/شاهو نادری/شاخه وان قادری/سیمین محمودی/سیروان قادری/سید کریم عبد الهی/شبو منصوری/شرمین باویی/شرمين بيگي زاده/شمس الدین مقصودی/شورش میکاییلی/شهلا باقری/شهرام رستمی/شهلا بهار دوست/صابر قادری/صابر عزیز زاده/شیوا مقدم/شیوا حق دوست/شیلان احمد/شیروان کریمی/شهین محمدی/صلاح رحمانی/صلاح زمانی/صدیق محمدی/صباح نصری/عارف نادري/ظاهر خلیفانی/طاهیر قاسمی/ضیا صدر/صلاح منصوری/عبدالعزيز مولودي/عبدالله معروفی/عبید زارعی/عزیز قرداغی/عزیز نویدی/عفت مهباز/عباس بلوچ/علی بهرامی/علی پور نقوی/علی رضا اخوان/علی شیخی/علی صفری/علیرضا حسین زاده/علی مهر پور/علی مصطفی پور/عیسی عزیزی/غیاث شیخی/فاروق محمدیسيامك بهبودي/یونس حلاج/یوسف مکتومی/یاسین عزیزی/هیوا ایل/هیوا ازادی/هیمن محمودی/هژار قرنی زاده/هدایت غزالی/هاجر رنجبری/ویکتوریا ازاد/ویدا فرهودی/وریا مروتی/وحید اوراز/نیلوفر شمیرانی/نگار رضوی/فرخ گل اندام/فایق محمودی/فرزاد رحیمی/فرود سیاوش پور/فروغ اشعری/فرهاد زندی/فرید احیا/قادر احمد زاده/کامران زندی/کامران عبدالله زاده/کامل میرزایی/کاوه آهنگری/کاوه امین/کاوه حسین پور/کریم رحمانی/کیوان شیخی/ منیره بدوی/منصور شریفی/علیرضا معروفی/کمال عزیزی/کیوان قادری/کیومرث قادری/لطیف ابراهیم نژاد/محمد تنهایی/محمد رضا مرادی/محمد حسین زاده/محمد غياث نادرزاده/محمد میر ابادی/مریم قادری/مریم مصطفی پور/مریم یوسفی/مسعود علوی/مسعود مجیری/منوچهر شفائی/منصور تیفوری/علیرضا معروفی/کمال عزیزی/کیوان قادری/کیومرث قادری/لطیف ابراهیم نژاد/محمد تنهایی/محمد رضا مرادی/محمد حسین زاده/محمد غياث نادرزاده/محمد میر ابادی/مریم قادری/مریم مصطفی پور/مریم یوسفی/مسعود علوی/مسعود مجیری/منوچهر شفائی/منصور تیفوری /کیوان قهرمانی/لقمان مهری/لقمان نوری/لیلا مصری/لیلی سلیمانی/مادح احمدی/محرم حسینی/هێمن ئیسماعیل زاده/یاسر تقویمی/هیوا خلیلی/هیمن احمدی/نریمان وکیلی/ناصر ودودی/ناصر مستشار/ناصر شهبازی/ناصر عنبری آذر/مینو نصرت/مهناز محمود پور/

 |+| نوشته شده در  2008/5/21ساعت 14:54  توسط كورد ژورنالیست  | 
 
  بالا