|
كورد ژورنالیست
|
||
محه‌مه‌د ئیزه‌دی
Mohamad_izadi@yahoo.com
ئایا به هه‌موو كورد150 ملۆێن تمه‌نمان نیه؟؟!!، هیچ به لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بێ ئه‌وه‌ی كه ووتم به ته‌واووی راسته و گومانتان له پرسیاره كه نه‌بێ، بۆیه به ره‌خنه له خۆمان ده‌ستم پێكرد كه ده‌روازه‌یه‌ك بكه‌مه‌وه بۆ ره‌خنه‌یه‌كی به‌رفراوانتر و گشتگیر تر له سه‌رجه‌م رێكخراوه ناحكومی و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ چ له كوردستان و چ له جیهان.
یه‌كه‌م ده‌بێ شتێك هه‌یه بیزانین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌ركی رێكخراوه‌كان و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێشنگایه‌تی داكۆكی له مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن چیه؟؟. ئایا راگه‌یاندن و هه‌واڵ و پرسیار لێ‌كردن و جیهان تێگه‌یاندن كه زۆر زۆر ئه‌ساسیه و خاوه‌ن گرینگایه‌تێكی تایبه‌ته به ته‌نها هه‌موو شته‌كانه. به دڵنیایه‌وه نه‌خێر!!!
راسته ره‌نگ بێ له ئاست پێشیَلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ لێره و له‌وێ و له هه‌موو بواره‌كانیدا له‌یه‌نگرانی مرۆڤایه‌تی و رێكخراوه‌كان نه‌توانن به‌ر به‌و پێشێلكاریانه كه مه‌به‌ستیانه بیگرن و ره‌نگ بێ نه‌توانن به‌ر به زیندانی كردن و راوه‌دونان و كوشتن و ئازادی زه‌وت كردن و هتد... بگرن و كه‌سیش ئه‌و چاوه‌روانیه ئه‌سته‌مه‌ی لانیكه‌م له وڵاتانی جیهانی سێهه‌م و ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ی تێداده‌ژین نه‌بێت.
زۆر جار له‌ماوه‌ی رابردودا بیستوومانه كه كۆماری ئیسلامی و ده‌زگای قه‌زایی له به‌رامبه‌ر ئازادی كاتی زیندانیانی سیاسی و چالاكانی بواره جوراجۆره‌كان له ئێران به گشتی و له كوردستان به تایبه‌تی داوای بارمته‌یه‌كی زۆری كردوه كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیراوانه له توانایان دا نه‌بووه ئه‌و بارمته‌یی دابین بكه‌ن و رۆڵه‌كانیان رزگار بكه‌ن.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا خزم و كه‌س و ئاشنا ورۆشنا زۆرجاران هاوخه‌می و هاوپشتی خۆیانیان بۆ ئه‌و بنه ماڵانه دوپات كردۆته‌وه و به‌هه‌ر جۆریك بوبێت توانیویانه ئه‌و بارمته‌یه جۆر بكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه به كاتی له به‌ند رزگار بكه‌ن.
و زۆر كه‌سیشمان هه‌یه كه له‌به‌ر نه‌بوونی خزم و كه‌س و ئاشنا ورۆشنای سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن توانا له‌و بوراه‌دا كه بتوانێ وه‌ها بارمته‌یه‌ك دابین بكات ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ر وا راگیراوه و ده‌سه‌ڵاتدارنیش پۆزی پێوه ده‌ده‌ن ده‌ڵێن ئێمه ئازادمان كردوه كه‌س نیه كه‌فاله‌تی بكات و ئامانجی خۆی ده‌پێكی، هه‌رچه‌نده ئه‌مه به‌و واتایه نایه‌ت كه هه‌وڵه‌كانی ئه‌و رژیمه ده‌رهه‌ق به ئازادیخوازان و گوشار بۆ سه‌ر روناكبیران و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی كه‌م بۆته‌وه و یان كۆتایی پێهاتوه‌ه.
لانیكه‌م پتر له دوو مانگه هه‌واڵی ئه‌وه‌ی كه بۆ ئازادی كاتی محه‌مه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند رۆژنامه‌نووس و چالاكی مافی مرۆڤ له كوردستان داوای بارمته كراوه بڵاو بۆته‌وه به‌ڵام تا ئێستا ناوبراو له هه‌لومه‌رجی خراپی زیندان و به تووش بوونی به چه‌ندین جۆر نه‌خۆشی ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژاری ئه‌و كه به‌شێكی زۆری ژیان و كاتی خۆی له پێناو ده‌رخستنی راستیه‌كان و پێشیلكردنی مافی مرۆڤ له كوردستان به‌خت كردبوو و ئێستاش خه‌ریكه باجه كه‌ی ئه‌دات نه‌یانتوانیوه ئه‌و پاره زۆره‌ی كه داوا كراوه دابین بكه‌ن.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان وه‌ك تاكه رێكخراووی ئه‌م بواره له كوردستان چه‌ند ساڵ پێش ئێستا به هه‌وڵ و تێكوشانی كه‌سانی لایه‌نگری ئازادی و داواكارانی مافه مه‌ده‌نی و مروییه‌كانی گه‌لی كورد له ئێران ئاوا بوو.
ئه‌م رێكخراوه‌یه له ماوه‌ی كاركردنیدا وبه شاهیدی زۆربه‌ی هۆیه‌كانی راگه‌یاندن له كوردستان ده‌سپێشخه‌ریه‌كی ئازایانه و بوێرانه‌ی بۆ هه‌ڵدانه‌وی په‌رده له‌سه‌ر راستیه كان و ده‌رخستنی پێشێلكاریه‌كانی ئازادی و مافی مرۆڤی تاكی كورد ده‌ستپێكرد.
به‌ڵام ئه‌وه سه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌م رێكخراوه‌یه نزیك به ساڵێكه زیندانه و ته‌نها كارێكی كه بۆی كرابێت نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌و به‌ڵكو بۆ زۆربه‌ی گیراوانی كورد و چالاكان راگه‌یاندن و باس له ره‌وشی خراپیان له زیندان و ئه‌نجامدانی ناره‌واییه‌كانی ده‌رهه‌قیان و زۆر شتی تر كراوه كه ئه‌مانه هه‌مووی ده‌چێته خانه‌ی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی هۆیه‌كان و ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن كه خاوه‌ن گرینگایه‌تین به‌ڵام وه‌ك ووتمان كار و چالاكی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به ناوچه‌یی و جیهانیه‌وه ده‌بێ له‌مانه زۆر به‌رفره‌تر بێت و شێوازی باشتر بۆ ئه‌گه‌ری پێویستكردن به ئه‌ركێك و به هه‌نگاوێك كه به‌هه‌ر جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌ی كه داكۆكیان لێده‌كرێت ببیَت، بگیره‌ته به‌ر.
بۆ نمونه من پێموایه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پاش گرتن و زیندانی كردنی چالاكانی بواره جوراوجۆره‌كان به شێوازی هه‌مه چه‌شن به‌شداری له كه‌مپه‌ینی پشتیوانیكردن له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن و زۆر جار ده‌گاته ده‌یان هه‌زار كه‌س هه‌ر كام له ئاستی خۆیه‌وه به مكانیزم و به سیسته‌مێكی رێك و پێك بتوانن خه‌زانه‌یه‌ك یان هه‌رناوێكی لێده‌نرێت پێك بهێنن و به‌شێكی زۆر زۆر كه‌م له ده‌رامه‌تی خۆیانی بۆ ته‌رخان بكه‌ن زۆر به ئاسانی ده‌كرێ به كرده‌وه‌ش یارمه‌تی ده‌ری كه‌سانی وه‌ك سدیقی كه‌بووندوه‌ند و رۆڵه گیراوه‌كانی ترببن.
ئه‌گه‌ر به میكانیزم و به شیوازێكی باشتر كار بكرێت زۆر به ئاسانی ئه‌توانرێت جگه له هاوكاریه مه‌عنه‌وییه‌كان، هاوكاری تری رێكخراوه جیهانی و ناوچیه كان ئه‌كتیڤ بكرێت و باشتر پشتیوانی گیراوان و قوربانیان پیَشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ بكرێت.
بۆیه به‌رِاستی جیگای سه‌رنجه كه ئه‌و ریكخراوانه‌و و ئه‌و هیزه زۆره‌ی لایه‌نگری مافه‌كانی مرۆڤ به هه‌موویانه‌وه بێ‌توانا تربن له‌وه‌ی كه بتوانن بارمته‌یه‌كی 150 ملۆین تمه‌نی دابین بكه‌ن و سه‌رۆكی رێكخراوێكی كوردستانی چالاك له بواری مافی مرۆڤه‌دا ئه‌گه‌ر به كاتیش بووه رزگار بكه‌ن.
|
|